گەشتیارێکی زۆر لەوێ گیریان خواردووە

ئیدارەی سۆران وەک دورگەی لێهاتووە.. هیچ رێگایەکی نەما هەمووی داخرا

964+

ئاکام غەفور
بەفرو بەستەڵەک چەند رۆژێک بوو هەموو رێگاکانی ئیدارەی سۆرانی گرتبوو، تاکە رێگایەک کە مابوو رێی گەلی بوو، ئەم ئێوارەیە ئەویش داخرا، ئێستا ئیدارە سەربەخۆی سۆران بە تەواوی لە هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێم دابڕاوە.

رێگای گەلی، شارێگا و شادەماری ئیدارەی سۆرانە، دوای داخرانی ئێستا رێی هاتوچۆ بۆ سۆران و رواندو باڵەکایەتی و سیدەکان نەماوە.

لە بازگەی نێو گەلی رێگاکە داخراوەو بە سەدان ئۆتۆمبێل لەوێ ماونەتەوە، لە دەروازەی شاریش تیمەکانی هاتوچۆ لەبەر سەلامەتی خەڵک رێگایان داخستووەو ناهێڵن هیچ ئۆتۆمبێلێک بڕوات.

کێشەکە ئەوەیە گەشتیارێکی زۆر کە بۆ پشووەکانی سەریساڵ روویانکردبووە ئەوێ ئەمڕۆ دەیانەوێت بگەڕێنەوە، ئێستا رێیان لێ داخراوە.

پێنج هاوڵاتی رۆژهەڵات لە ئەشكەوتێكی برادۆست گیریان خو...

پێنج هاوڵاتی رۆژهەڵات لە ئەشكەوتێكی برادۆست گیریان خواردووە