ماڵئاوا 2025

2026؛ کوردستان و عێراق لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ لێدانی زەنگی کاتژمێر 12:00ـی شەو، هەرێمی کوردستان و عێراق ماڵئاوایییان لە ساڵی 2025 کرد و پێیان نایە ناو ساڵی نوێی 2026، ساڵێک کە چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت ببێتە ساڵی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و هەنگاونان بەرەو گەشەسەندنی ئابووری و سیاسى.

ئێستا ساڵى نوێیە

ساڵی 2025، ساڵی پڕ لە وەرچەرخان بوو بۆ کورد و عێراقییەکان؛ لە گەڕانەوەی نەوت و چەسپاندنی مووچە، تاوەکو گۆڕانکارییە سیاسییە گەورەکانی جیهان. ئێستا کە 2026 دەستی پێکرد، چەندین دۆسێی گرنگ لە چاوەڕوانیی یەکلاکردنەوەدان.

ئەو دۆسێیانەی لە 2026دا چاوەڕوانکراون:

یەکەم: پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق.

دووەم: پێکهێنانى کابینەى 10ـى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

سێیەم: دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان.

چوارەم: یەکلاییکردنەوەى پۆستى سەرۆک کۆمار

پێنجەم: درێژکردنەوەى رێککەوتنەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و دۆسییەى نەوت و موچە.

شەشەم: تەواوى کوردستان بە کارەباى 24 کاتژمێرى رووناک بکرێتەوە.

لەم ساتانەی سەرەتای ساڵی 2026دا، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بە یارییە ئاگرینەکان رازاوەتەوە و هاووڵاتییان بە ئومێدی “ژیانێکی شایستەتر” پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.

964 و تۆڕى پەیامنێرانى لەم ساڵە نوێیەشدا، وەک هەمیشە لە دڵی رووداوەکاندا دەبن بۆ گواستنەوەی راستییەکان بە خێرایی و بێلایەنی.

ساڵی نوێی هەموو لایەک پیرۆز بێت.. بەرەو 2026ـێکی گەشتر.

سلێمانى بە ئاهەنگ و گۆرانى خۆى بۆ ساڵى نوێ ئامادە دەکات

سلێمانى بە ئاهەنگ و گۆرانى خۆى بۆ ساڵى نوێ ئامادە دەکات