دیمەنی مۆلیدەیەک- وێنە: 964+
لە سلێمانى
بۆ مانگی 12؛ نرخى یەک ئهمپێر کارەبای موەلیدە دیاریکرا
964+
وریا فەتاح
نرخى كارەبای موەلیدەی گەڕەك بۆ مانگی کانوونی یەکەم (12) دیاریكرا، نرخى هەر کاتژمێرێک بە 45 دینار خەمڵێنراوە و نرخى ستییەکانیش راگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، بەگوێرەی نرخى سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا، نرخەکان بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیەن:
موەلیدەی گەڕەکەکان:
بۆ ئەو قەزا و ناحیانەی هێشتا کارەبایان نەبووە بە بەردەوام (پڕۆژەی رووناکی)، نرخى هەر کاتژمێرێک کارکردن بۆ یەک ئهمپێر 45 دینارە.
موەلیدەی ستییەکان:
ستییە ئاساییەکان: نرخى هەر کیلۆوات ئاوەرێک بۆ مانگی کانوونی یەکەم 287 دینارە.
ئەو ستییانەی کارەبای نیشتمانییان نییە: بۆ ئەو پڕۆژانەی تەنها سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە، نرخى هەر کیلۆواتێک 270 دینارە.
دیاریکردنی نرخى هەر کاتژمێرێک بە 45 دینار، وەک بنەمایەک دەبێت بۆ ئەژمارکردنی کۆی پارەی موەلیدە لە کۆتایی مانگدا، کە بەپێی کاتژمێرەکانی کارکردن لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاوازە.