ئوسترالیا پێی نایە ساڵی نوێی 2026
هەڵکەوتەکەی وایە
ئوسترالیا زوو دەگاتە ساڵی نوێ
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەکانی ئوسترالیا بە نمایشی سەرنجڕاکێشی یارییە ئاگرینەکان خۆیان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی 2026 ئامادەكردووە و پاش كەمتر لە دوو سەعاتی تر پێ دەنێنە ساڵی نوێ.
ئوسترالیا لە یەكەمین ئەو وڵاتانەیە، كە پێشوازیی لە ساڵی نوێ دەكەن، هاوڵاتیانی ئوسترالیا خۆیان ئامادەكردووە و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكانن بۆ پێشوازی و ئاهەنگگێڕان.
ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پێش زۆربەی وڵاتان و كیشوەرەكانی دیكە ئاهەنگی هاتنی ساڵی نوێ دەگێڕێت، ئەمەش بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافییەوە، كە دەكەوێتە ئەوسەری رۆژهەڵاتی گۆی زەوی.