پێشانگای ئینفنیتی لە بەغدا كرایهوە
جیاوازی نرخ لە نێوان "هەولێر و بەغدا"
پێشانگای ئینفنیتی لە بەغدا كرایهوە و دوو ئۆفەریش رادەگەیەندرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای ئینفینیتی عێراق، بریکاری رێگەپێدراوی مارکەی ئینفینیتی، پێشانگای نوێی خۆی لە بەغدای پایتەختی عێراق کردەوە، ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی براندەکەیە لە بازاڕی عێراق و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازەیە.
لە راگەیاندراوێكی كۆمپانیاكەدا، كە بۆ 964 نێردراوە، رایانگەیاندووە جگە لە كردنەوەی لقی بەغدا، هەروەها ئۆفەری تایبەتی لەسەر کۆمەڵێک مۆدێلی ئینفینیتی 2025/2026 رادەگەیەنن، دیارترینیان مۆدێلی پێشەنگی QX80 بوو، کە بریتین لە: نرخی تایبهت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، گەرەنتی درێژخایەن، بەرنامەی درێژخایەنی چاککردنەوە و هەروەها خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن پابەندبوون بە بەرزترین ستانداردەکان.
هاوكات لە ههواڵێكی پەیوەندیداردا، كۆمپانیا نیسان- السور، دابەشکەری تایبەتی کۆمپانیای نیسان لە عێراق، پڕۆژەی نوێی خۆی بەناوی “لەگەڵتانین و جیاوازی نرخ لەسەر ئێمە” لە بەغدا و هەولێر راگەیاند.
كۆمپانیاكە لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا، كە بۆ 964 نێردراوە، دەڵێن، “جیاوازی نرخ لەسەر ئێمە” پرۆگرامێکی داهێنەرانەیە بۆ پاراستنی نرخ کە گەرەنتی قەرەبووی 100%ی کڕیاران دەکات بۆ هەر کەمکردنەوەی نرخێکی فەرمی لەسەر ئۆتۆمبێل لە ماوەی یەک ساڵدا لە دوای کڕینی ئۆتۆمبێلەکان، ئەمەش هەنگاوێکی بێ وێنەیە لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراقدا.
کۆمپانیاکە ڕوونی کردەوە کە قەرەبووکردنەوەکە لە ڕێگەی میکانیزمێکی ڕوونەوە دابین دەکرێت کە بریتییە لە:
– %50 پارەی کاش راستەوخۆ دەدرێت بە کڕیار. – 25% کۆدی خزمەتگوزاری لە سەنتەرە خزمەتگوزارییەکانی نیسان عێراق – ئەلسور یان خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکانی زیبارت دەتوانرێت وەربگیرێتەوە.
– 25% کۆدی کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێی نیسان بۆ کڕیار، خزم، یان کاندید.