بینەری بەشی دووەم بن

سەعاتی سفر.. دۆشکەی ئەمنەسوورەکە دژە فڕۆکەیە

964+

ژووری هەواڵ

لە بەشی دووەمی بەرنامە تایبەتەکەی سەعاتی سفر و لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە، باسی جۆرە جیاوازەکانی چەکە بەجێماوەکانی بەعس دەکرێ، بۆ یەکەمجار عەقید سەلام ئاشکرای دەکات، ئەو دۆشکەیەی لەوێ دانراوە، دژە فڕۆکەیە.

ئەمجارە لە مەیدانی دەبابە و زرێپۆشە تێکشکاوەکانی بەعس.. زانیاری سەیر و پڕ بایەخ باسدەکرێ، تەنانەت زریپۆشە بەناوبانگەکەی عێراقیش دەخرێتە ژێر گەنگەشە و باسەکانی عەقیدەکەمان، توانا نەقی لەوێیە و دەڵێ لە ئەلقەیەکی نائاسایی لەگەڵ عەقید سەلام زانیاری ورد باس دەکەن.

لە بەشی یەکەم، چاو و سەرنجی بەرنامەکە زیاتر لەبارەی تانکەکانی بەعس بوو، کە هیچ تانکێک نییە ئەوەندە دانەی لێ دروستکرابێت، ئەویش تانکی تی 55 وە، بەڵام بەشی دووەم چاوەکان دەچنەوە بۆ جۆرە جیاوازەکانی چەک کە لە پاشماوەی حکومەتی بەعسی رووخاون و کە مۆزەخانەکە دانراون.

لەم بەرنامە عەقید سەلام ئەسعەد، باس لەوە دەکات، چەکی ZU-23–2 کە لەلای خۆمان بە دۆشکە ناسراوە، لە توانایدایە فڕۆکەی جەنگی ئەگەر لە نزماییەوە بفرێ بخاتە خوارەوە، ئەوەندە تایبەتمەندییەکەی جیاوازە لە جۆرەکانی دیکەی دۆشکە کە دوو لولەشە.

چەکەکە 950 کیلۆ دەبێت کێشەکەی، فیشەکەکانی درع بە قەبارەی 20 ملیم کوون دەکات، عەقید سەلام راوێژکارە سەربازییەکەی 964 دەڵی، کاریگەری ئەو چەکە لە مەودای یەک کیۆمەتر و 500 مەتردایە و دەشبێ دوو کەس جڵەوی بکەن بۆ بەکارهێنان و سەرجەمی ئەوانەی دروستکراون لە یەکێتی سۆڤیەتەوە ماونەتەوە.

ئەوەی لەبارەی تانکە تۆقێنەرەکان نایزانن، عەقید سەلام ...

ئەوەی لەبارەی تانکە تۆقێنەرەکان نایزانن، عەقید سەلام باسی دەکات

سەعاتی سفر هات... ئێران چی دەکات؟

سەعاتی سفر هات... ئێران چی دەکات؟

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ