ئەحمەد ئەلشەرع و مەزڵوم عەبدى لە واژۆكردنی رێککەوتنێکی پێشوودا
هۆكاری چییە؟
دیداری مەزڵوم عەبدی و ئەلشەرع بۆ كاتێكی دیكە دواخرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” رایگەیاند، سەردانی جەنەڕال مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی كاتیی سوریا بۆ كاتێكی دیكە بەهۆكاری “تەكنیكی” دواخرا.
فەرهاد شامی، لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، سەردانی فەرماندە مەزڵوم عەبدی و شاندی دانوستكاری رۆژئاوای كوردستان “باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا” بۆ دیمەشق و دیداریان لەگەڵ سەرۆكی كاتیی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع بە هۆكاری “تەكنیكی”یەوە دواخرا.
وتیشی، كار دەكرێت بۆ ئەوەی وادەیەكی دیكە بۆ سەردانەكە دابنرێت، بە رێككەوتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
فەرهاد شامی دووپاتیكردەوە، دواخستنی سەردانەكەی مەزڵوم عەبدی لە چوارچێوەی رێكارە لۆجستی و هونەرییەكانە.