بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ
پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی
بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ
964+
شۆڕش قادری
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە کوردستان دەکات و کەشەکە بەتەواوەتی دەیبەستێ، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی و زیاتریش.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەڵام بۆ سبەی بەیانی شەپۆلێکی تری بەفر و باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، سەرەتا بەیانی زوو لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان دوای نیوەڕۆ، تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بە سەنتەری هەر چوار پارێزگاکەی کوردستان و کەرکوکیشەوە.
پلەی گەرما پێنج بۆ هەشت پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەبڕی 15 بۆ 30 سانتیم بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی.
سبەی ئێوارە و لە کاتەکانی شەودا شەپۆلەکە لاواز دەبێت و کەشەکە تاڕادەیەک ئاسایی دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 1 پلەی سیلیزی
دهۆک: 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 1 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 3 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 2- پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7- پلەی سیلیزی
گەرمیان : 6 پلەی سیلیزی