لە سێ رۆژدا دابەش دەکرێت
خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10 بڵاوکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10 بڵاوکرایەوە و لە ماوەی سێ رۆژدا دابەش دەکرێت.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی موچەی مانگی 10ـی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “رۆژی دووشەممە 29.12.2025 دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و موچەخۆران دەکرێت و رۆژی چوارشەممە 31.12.2025 کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت”.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان بە پێی خشتەی راگەیەنراو.
وێنەیەکی خشتەی موچەی مانگی 10 لە خوارەوە؛