"وێنەی بەرگ هی قاوەخانەکە نییە"

لەسەر ئەو کتێبەی دوێنی بڵاوکرایەوە بنەماڵەی عەبۆ قاوەچی روونکردنەوە بڵاودەکەنەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بنەماڵەی عەبۆ قاوەچی، کە خاوەنی کۆنترین قاوەخانەن لە هەولێر، روونکردنەوەیەک لەسەر ئەو کتێبە بڵاودەکەنەوە کە دوێنی لەسەر کۆنترین قاوەخانەی هەولێر بڵاوکراوەتەوە و دەڵێن “تێبینیمان لەسەر وێنەی بەرگ و ناوەڕۆکەکەشی هەیە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، دوێنێ لە شاری هەولێر لە مەراسیمێکدا پەرتووکی (عەبۆ قهوەچی، مەلیک فەیسەڵ، سەرسام بووە بە قاوەکەی)، لە نوسینی (محەمەد سەعید کوردە) ناسێندرا، وێرای سوپاس و پێزانینمان بۆ نووسەری پەرتوکەکە، بۆ رای گشتی رادەگەیەنین چەند تێبینییەکیان لەسەر کتێبەکە هەیە.

دەڵێن “وێنەی بەرگی کتێبەکە یەک لەو هەڵانەیە چونکە ئەو وێنەیە داندراوە وێنەی قاوەخانەی عەبۆ نییە بەڵکو چایخانەی هەمزەیە”.

لە ناوەڕۆکەکەشیدا چەندین هەڵەی تێدایە کە دوور و نزیک پەیوەندی بە ژیان و قەهوەخانەی عەبۆ قەهوەچیەوە نیە.

ئاماژە بەوەدەکان، ناکرێ ئێمە لێبەگەرێین مێژوو و ناوی عەبۆ قەهوەچی بەهەڵە بگات بە خوێنەر و کتێبخانەی کوردی، هەر بۆ ئەم مەبەستەش وەک بنەماڵە لە داهاتوویەکی نزیکدا راستکردنەوەی پێویست ئەنجام دەدەین و بۆ خوێنەر و رای گشتی دەیخەینەروو.

بەپێی بەدواداچوونەکانی 964 تاوەکو ئێستا هیچ وێنەیەکی قاوەخانەکەی عەبۆ قاوەچی بەردەست نییە و ئەوەی هەیە بە دەست لەلایەن شێوەکارەکانەوە کێشراوە، ئەو وێنەیەی ئێستاش بڵاوکراوەتەوە لەلایەن سێوەکار سەباح پیرباڵەوە وەکو خەیاڵێک بۆ قاوەخانەکە کێشراوە.

قاوەخانەی عەبۆی قاوەچی بە کۆنترین قاوەخانەی هەولێر دادەندرێت کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1886 لەسەر قەڵاتی هەولێر داندرا، بەپێی سەردەم و رۆژگارەکان گواستراوەتەوە چەند شوێنێکی هەولێر و ئێساش نەوەی پێنجەمی “عەبۆی قاوەچی” کە خاوەنەکەی بوو، قاوەخانەکەی بەهەمان ناو بە زیندوویی هێشتووەتەوە.

دوێنێس محەمەد سەعید کوردە، کتێبی ” عەبۆی قاوەچی” بڵاوکردەوە و بە 964ـى وت، ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی نووسینی ئەو کتێبە بووە و لەناوەڕۆکەکەیدا  16 کەسایەتی ئەوانەی پێشتر سەردانی قاوەخانەکەیان کردووە بیرەوەرییەکانیان دەگێڕنەوە.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە رووداوە سەرەنجڕاکێشەکانی ناو کتێبەکەی ئەوەیە، لەکاتی سەردانی مەلیک فەیسەڵ بۆ شاری هەولێر، عەبۆ قاوەی بۆ بردووە، ئەویش سەرسام بووە بە تامی قاوەکەی و دواتر داوای کردووە عەبۆ بچێتە لای لە بەغدا و ببێتە قاوەچی تایبەتی مەلیک، بەڵام رەتیکردووەتەوە.

قاوەخانە تەمەن 139 ساڵییەکەی هەولێر کە کۆنترینیانە کرای...

قاوەخانە تەمەن 139 ساڵییەکەی هەولێر کە کۆنترینیانە کرایە کتێب

قاوەخانەی

قاوەخانەی "کۆڵانی 21"... لە کەلاوەیەکەوە بۆ مەکۆی گەنجان 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی قاوە بوو و قاوەخانەکانی پایتەخت قەر...

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی قاوە بوو و قاوەخانەکانی پایتەخت قەرەباڵغ بوون