سەرە مەنهۆڵەکانیان لادان

زوو فریاکەوتن و نەیانهێشت لافاو لە ناحیەی ژاراوە دروستبێت

964+

فەرهاد حەسەن

شارەوانی ناحیەی ژاراوە دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ لە ناحیەکەیان باری دوو گەڕەک مەترسی لافاویان لەسەر دروستبوو، بەڵام تیمەکانیان زوو فریاکەوتن رێگریان لە دروستبوونی لافاوەکە کرد.

بارانەکە ئاوێکی زۆری لە نێوان هەردوو گەرەکی ئازادی و شەهیدان کۆکردەوە، هەم بووبە گرفت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، هەمیش مەترسی لافاوی دروستکردبوو.

ئاماژە بەوەکراوە، بەئامادە بوونی سەرۆکی شارەوانی تیمەکانی شارەوانی بەهاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای بیڤان توانرا زوو کۆنتڕۆلی ئاوەکە بکرێت و مەترسی دروستبوونی لافاو لەناو ناحیەکە لابدرێت.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کە بەشی راگەیاندنی شارەوانی بڵاویکردووەتەوە، تیمەکان خەریکی هەڵدانەوە و لابردنی ئەو سەرە مەنهۆڵانەن کە کۆبوونەوەی ئاوەکەیان دروستکردبوو.