لە کۆلیژی هونەرەجوانەکانە و ئەوە بە پێویست دەزانێت
هێشتا خوێندکارە بەڵام گۆرانی دەڵێت و تیپێکی داناوە و کۆنسێرتیش دەکات
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
خوێندکارێکی کۆلیژی هونەرەجوانەکانی هەولێر بۆچوونێکی جیاوازی هەیە، بەپێویستی دەزانێت خوێدکار بەر لە تەواوکردنی خوێندنەکەی بەرهەمی هەبێت، ئەمەش بە گرنگ دەزانێت.
محەمەد میرزا، خوێندکارەکەیە، هێشتا ماویەتی خوێندنی کۆلیژەکەی تەواو بکات لەگەڵ چەند هاوڕێیەکە دەستیان کردووە بە گۆرانی وتن و تیپێکیشیان داناوە و کۆنسێرتیش دەکەن.
ئەو دەلێت “گرنگە بۆ خوێندکران لەناو خوێندنەکەیاندا توانا و بەهرەی خۆیان دەربخەن”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن