12 رێنمایی بڵاوکردەوە
به‌رگری شارستانی یارییە ئاگرینەکانی بۆ سەری ساڵ لە زۆر شوێن قەدەغە کرد
964+
فەرهاد حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 12 رێنمایی بۆ به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زاینیه‌وه ده‌ركرد و رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی یاریه‌كان به شێوه‌ی ئاسۆیی یان راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك یان موڵكی هاوڵاتیان رێگه‌پێدراو نیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا 12 رێنمایی له‌باره‌ی یاریه ئاگرینه‌كان بڵاوكرده‌وه كه به‌كارهێنانی ئەو یاریانەی بەهەمووشێوەیەک بۆ منداڵان و بەکارهێنانیان له نزیك نه‌خۆشخانه‌كان و له نزیك ته‌نكه‌ره‌كانی سوته‌مه‌نی و له نزیك دار و دارخورما و بینای نیشته‌جێبون، له نزیك بازاڕ و فرۆشگا بازرگانییه‌كان، قه‌ده‌غه کرد.
به‌كارهێنانیان له نزیك وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی و وێستگه‌ی پڕكردنه‌وه و دابه‌شكردنی غاز و مۆلیده‌ی كاره‌بایی و به‌كارهێنانیشیان به شێوه‌ی ئاسۆیی یان راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك یان موڵكی هاوڵاتیان رێگه‌پێدراو نیه.
به‌رگری شارستانی عێراق ئاشكراشیكردووە، به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كانی گه‌وره واته ئه‌و یاریانه‌ی ده‌بنه هۆی سوتانی چاو و برینداربوون و به‌هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌ن، ناشبێت یارییه ئاگرینه‌كان له شوێنی داخراو یان قه‌ره‌باڵغدا به‌كاربهێندرێن، جگه له‌وانه‌ش نابێت یارییه ئاگرینه‌كان له‌ناو ماڵه‌كان یان له‌نزیك به‌رهه‌می نه‌وت و بتڵی غاز هه‌ڵبگیرێن.
به‌رگری شارستانی زیانه‌كانی یاریه ئاگرینه‌كانیشی ئاشكراكردوه و کە “ده‌بێته هۆی ده‌نگه‌ده‌نگ و پیسبونی ژینگه له ئه‌نجامی ئه‌و گاز و دوكه‌ڵانه‌ی كه ده‌ریده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی هه‌ستكردن به ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای منداڵان و بێزاری بۆ كه‌سانی به‌ساڵاچو و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت”.