کارتی تێدا دەکرێ

چەمچەماڵ؛ رێگەی چوون بۆ چەرمۆ ستی بەربەست کراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەن رێگەی چوون و هاتن بۆ چەرموو ستی لەسەر رێگەی دووسایدی کەرکوک بۆ سلێمانی کاری تێدادەکرێت و بەربەست کراوە.

تیمە خزمەتگوزارییەکان سەرقاڵی پاککردنەوە و رێکارییان لە شوێنەکە و ئەمڕۆ هەینی 26.12.2025 کارەکانیان دەستپێ کردووە.

هاتوچۆی شارەکە لە فەیسبووکی خۆی دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین رێگەی تەنیشت بەشەناوخۆیی کچان بەکاربهێنن وەک رێگەی بەدیل و هاتوچۆ خۆیان، تیمەکانیان لەوێن و هاوکاریتان دەکەن.

رۆژی 9.12.2025 لافاوێکی کەم وێنە، رووی لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە کرد، لەوکاتەوە کاریگەرییەکانی هێشتا لە سنووری قەزاکەدا ماوە و تیمە خزمەتگوزارییەکان، کاری پاککردنەوەی کەندەکان دەکەن و لەلایەکی دیکە پاشماوەکان لادەبەن.

لافاو جادەی چەمچەماڵی تێکداوە و بە سەرخۆشیش شۆفێری بكە...

لافاو جادەی چەمچەماڵی تێکداوە و بە سەرخۆشیش شۆفێری بكەیت دەستگیر دەكرێی