100 هه‌زار یۆرۆی تەرخان کردووە
یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوکاری زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا، هاوكاری مرۆیی به‌په‌له بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکات كه به‌هۆی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییەوە زیانیان به‌ركه‌وتوه.
نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌و لافاوه سه‌خته‌ی كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له هه‌رێمی كوردستان دروستبوو، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 100 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو پاره‌ی مرۆیی دابینده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی زۆرترین زیانلێكه‌وتوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م پاره‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شدار ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی مانگی سوری عێراق له دابینكردنی هاوكارییه فریاگوزارییه زۆر پێویسته‌كان، له‌وانه پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ خێزانه‌كان، هاوكاری خۆراك، پێداویستی زستانه، كه‌لوپه‌لی پاكوخاوێنی، پاڵپشتی دارایی، جگه له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌ندروستی و ئاو”.
بەپێی لێکدانەوەکانی یەکێتی ئەوروپا، زیاتر له 16 هه‌زار كه‌س راسته‌وخۆ سودمه‌ند ده‌بن له‌م هاوكارییه مرۆییه، دوای ئه‌وه‌ی ماڵ و بژێوی ژیانیان و ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له ئه‌نجامی لافاوه‌كه‌دا زیانیان پێگه‌یشتوه.
نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق دەشڵێت “ئه‌م پاره‌یه له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی گشتی یه‌كێتی ئه‌وروپادایه له سندوقی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فریاگوزاری كاره‌ساته‌كان (DREF)ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی خاچی سور و مانگی سور (IFRC) “.