سەعاتی سفر لە ئەمنەسوورەکە

ئەوەی لەبارەی تانکە تۆقێنەرەکان نایزانن، عەقید سەلام باسی دەکات

+964

ژووری هەواڵ

ئەمجارە لە مەیدانی دەبابەو زرێپۆشە تێکشکاوەکانی بەعس.. زانیاری سەیر و پڕ بایەخ باسدەکرێ، تەنانەت زریپۆشە بەناوبانگەکەی عێراقیش دەخرێتە ژێر گەنگەشە و باسەکانی عەقیدەکەمان، توانا نەقی لەوێیە و دەڵێ لە ئەلقەیەکی نائاسایی لەگەڵ عەقید سەلام زانیاری ورد باس دەکەن.

لەبارەی تانکەکانی بەعس باس لەوە دەکەن کە، هیچ تانکێک نییە ئەوەندە دانەی لێ دروستکرابێت، ئەویش تانکی تی 55 وە.

لە کاتێکدا ئەوە روون دەکرێتەوە، ئەم تانکە مەشقی زۆری نەدەویست و ئاسان بەکار دەهات، لە ترسی کۆپتەر دواتر دۆشکەیان بۆی زیاد کردووە، ئەم زرێپۆشە دەیتوانی لە ئاودا بپەڕێتەوە و ئێستا ئەم جۆرە چەکە باوی نەماوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 1961 وە دەستکراوە بە دیزاین کردنی.

وە حەوت مەتر 50 سانتیمەتر درێژە و لە پێشەوە 30 ملیم و لە تەنیشەوە 20 ملیم ئەستووری هەیە.

هەر لە بەرنامەکەدا عەقید سەلام باسی ئەوە دەکات تانک چۆن هێرش دەکات؟ خاڵی لاوازیان چییە؟ لە کاتێکدا هەموو دنیا بە نیازە واز لە تانک بهێنێ، بەڵام ئەمەریکا نا، عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکارە سەربازییەکەی 964 باسی نهێنییەکی سەیری تانکە ئەمەریکییەکانيش دەکات.

زۆرجار ناوی ناپاڵم بیستراوە، بەڵام هیچ جارێک ئاوها بە وردی باس نەکراوە، کە مەترسی و کاریگەری ئەو چەکە چییە، بۆمبە سووتێنەر و تۆقێنەرەکە، بۆمبی هێشوویی.. چ کارەساتێک دەخوڵقێنێت، بۆ ئەوەی زیاتر بزانی، کلیک لە بەرنامەکە بکە.

هێزی تایبەت بۆ دروستکرا؟ دەشبێ لە 12 چرکەدا بکشێنەوە

هێزی تایبەت بۆ دروستکرا؟ دەشبێ لە 12 چرکەدا بکشێنەوە

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ