بۆ ئاودانی دارستان دروستکارە
پۆندە ئاوێکی قەرەداغ مەترسی داڕووخانی لەسەرە
964+
فەرهاد حەسەن
لە قەزای قەرەداغ پۆندێکی گلدانەوەی ئاو مەترسی داڕووخانی لەسەرە، ئەویش بەهۆی ئەو بارانە بە خوڕەی لە چەند رۆژی رابردوو لەهەرێمی کوردستان باری بەشێوەیەکی چڕ سنووری قەزای قەرەداغیشی گرتەوە.
قایمقامییەت بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شیرین مەحمود قایمقامی قەرەداغ سەردانی ئەو شوێنەی کرد کە “پۆند”بەربەستە خاکیەکەی لێ دروستکراوە کە کەوتووەتە ناو سەنتەری قەزا و پێشتر لەلایەن هۆبەی درستان و پاوانی دروستکراوە بۆ سود وەرگرتن بۆ ئاودانی دارستانی دەستکردی قەرەداغ.
ئاماژە بەوەکراوە، بەڵام بە هۆکاری زۆری باران و ئاو مەترسی داڕوخانی هەیە و قایمقامیش رایگەیاندووە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە پێویستە بە زووترین کات چاکبکرێت و مەترسی لەسەر نەمێنێت.