ناحیەی تازە
گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.12.2025 لە ناحیەی تازە لە باشوری کەرکوک گەنجێکی تەمەن 18ساڵ لەناو ماڵی خۆیاندا بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و پاشان رەوانەی پزیشکی داد کرا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی تازە بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک تەمەن 18ساڵ بە ناوی بورهان کەرار لەناو ماڵی خۆیان بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدستدا، دوایی گەیاندنی بەنەخۆشخانەی تازە و پشکنینی سەرەتایی رەوانەی پزیشکی داد کرا.
عەلی یەلماز لە بنکەی پۆلیسی تازە بە 964ـی وت، دەربارەی گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە دەست بەلێکۆڵینەوە کراوە، ئەوە دەرکەوتووە خانووەکەیان نوێیە بەهۆی هەڵەی دیزاین و سویچ پلاکی کارەبایی ماڵەکەیان گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی