بیرۆکەیەکی نوێ و خەرجییەکی کەم
لە هەولێر خاوەن خانوێک کەوەنتەر و تاخمی نوستن لە کۆنکرێت دروستدەکات
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
لە هەولێر خاوەن خانوێک کە تازە دروستی دەکات دەیەوێت زۆر مەسرەف و خەرجی لە دروستکردنی کەوەنتەر و تاخمی نوستن نەکات، چونکە بیرۆکەیەکی نوێی بۆ خانووەکەی داناوە و دەیاوێت ئەم پێداویەتیانەی بە کۆنکرێت دروست بکات.
خانووەکە لە گەڕەکی سێبەردانی هەولێر و خاوەنەکەشی شاخەوان خۆشناو بە 964ـى وت، ئەوەی لە خانووەکەی دەیکات یەکامجارە دەکرێت و ئەویش بیرۆکەکەی لەرێگەی سۆشیاڵ میدیاوە لە وڵاتە بیانییەکان وەرگرتووە.
دەشڵێت “دەمەوێت خەرجی کڕینی ئەم پێداویستیانە بۆ خانووەکەم کەمبکەمەوە”.
لایخۆشییەوە کاروان جاف، کە وەستای کۆنکرێتەو بیرۆکەکەی خاوەن خانوو جێبەجێ دەکات بۆ 964 دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم بیرۆکەیە سەرکەوتوو دەبێت و دەشڵێت، وەکو وەستایەکی کۆنکرێت یەکەمجارە بیرۆکەیەکی وەها دەبینێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن