دوو بەڕێوەبەر گۆڕدران

ئاڵوگۆڕ لە دوو پۆستی پارێزگای هەولێر کرا

964+

شۆڕش قادری

هەردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ و پلانی ناو بینای پارێزگای هەولێر گۆڕدران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  21.12.2025 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و جێگرانی پارێزگار و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، رێوڕەسمی ده‌ستبه‌كاربوونی دوو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ له‌ پارێزگای هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.

د. دڵزار به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارێزگا خانه‌نشین بوو و لە شوێنی ئەو ئه‌ندازیار زانا ره‌شید ده‌ستبه‌كاربوو، هاوكات د. فه‌رمان خه‌لیل وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پلان له‌ پارێزگا، چووە شوێنی ئه‌ندازیار دانا عه‌زیز، كه ‌ناوبراو راژه‌كه‌ی بۆ نوسینگه‌ی پارێزگار گواستراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، ئاڵوگۆڕ لەو دوو پۆستەدا، به‌مه‌به‌ستی چاكتركردنی كاروباره‌كانی ناوخۆی پارێزگا و راییكردنی كاروباره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی هاوڵاتیان، ئەنجامدراوە.

لە مەراسیمەکەدا ئومێد خۆشناو، وێڕای به‌رز نرخاندن و سوپاسگوزاری بەڕێوەبەرانی پێشوو، جه‌ختی له‌سه‌ر شاره‌زایی و وزه‌ی كاری به‌ڕێوه‌به‌ره‌ نوێیه‌كان كرده‌وه‌ و هیواشی خواست له‌ ئه‌ركی نوێیاندا به‌ رۆحیه‌تی دڵسۆزی و خاكیبوون خزمه‌تی هاوڵاتیان بکەن و درێغی نه‌كه‌ن له‌ راپەڕاندنی ئه‌ركەکانیان.

ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرا 

ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرا