قەرارە پێش سەری ساڵ پڕۆسەکە کۆتایی بێت

لە چەمچەماڵ بۆردی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاو راگەیەنرا

964+

شۆڕش قادری

لە چەمچەماڵ بۆردی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاو راگەیەنرا و قەرارە پێش سەری ساڵی نوێی میلادی کۆتایی بە پڕۆسەی هاوکاریکردنەکە بهێنرێت.

لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو، بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ و ژمارەیەک چالاکوان و مامۆستای ئایینی و نوێنەری کەسایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و چین و توێژەکان، بۆردی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان لە نوێنەری چین و توێژەکان پێکهێنرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، ئەو بۆردە لە نوێنەرانی دەستەی دەستپاکی، دەستەی مافی مرۆڤ و چاودێری دارایی و چالاکوانان و مامۆستایانی ئایینی پێکهاتووە، دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر وەک سەرۆکی بۆرد، مەریوان کەریم ئاغا جێگری بۆرد، وریا عەبدولخالق وەک وتەبێژ و ئاسۆ محەمەد وەک سکرتێر دیاری کراون.

بۆردەکە بڕیاریداوە لیژنەیەک دروست بکات و پڕۆسەی هاوکاریکردنەکە سەرەتا لەو کەسانەوە دەستپێبکات کە ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە، پاشان دوکان و بازاڕەکان و لە کۆتاییشدا ئەو مەدەنییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان تێکچووە.

ئامانجی بۆردەکە ئەوەیە پێش کۆتاییهاتنی ئەم مانگە و سەری ساڵی نوێ، تەواوی پڕۆسەی هاوکاریکردنەکە بە شەفافی و لەژێر چاودێریی میدیاکاندا کۆتایی پێبهێنرێت، هەروەها بڕیارە ڕاپۆرتێکی ورد پێشکەش بە لایەنی ئیداری بکرێت بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتی سروشتی لە داهاتوودا.

“پرۆسەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بە چاودێری دەستەی مافی مرۆڤ و چاودێری دارایی و دادوەرەکان کارەکانیان جێبەجێ دەکەن و دەرگاش کراوەیە بۆ چاودێری کردن لەلایەن میدیاکان و چالاکوانانەوە”، قایمقامیەتی چەمچەماڵ وادەڵێت.

هەژماری بانکی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرایە...

هەژماری بانکی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرایەوە

زیانی 651 ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵ تۆمارکرا

زیانی 651 ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵ تۆمارکرا