لەلایەن پاسەوانى سنوورەوە

18 بیانى لە کاتى بەزاندنى سنووریى سلێمانى و دهۆک دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، لە سێ ئۆپراسیۆنی جیادا رێگرییان لە 18 کەس کردووە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ببەزێنن.

وەک ئەوەى باسکراوە، 18 کەسەکە هەڵگرى رەگەزنامەى وڵاتە ئاسیاییەکانن و لە هەردوو سنوورى پارێزگاکانى دهۆک و سلێمانى، دەستگیرکراون.

کەسەکان لەلایەن، مەفرەزەکانی لیوای 1، لیوای 3 و لیوای 21ی سەر بە هێزەکانی پاسەوانی سنوور.

هێزەکانى پاسەوانى سنوور روونى کردووەتەوە کە پەڕاوی یاسایی بۆ هەموو دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.

ژمارەیەک کەس لەسەر هەوڵى بەزاندنى سنوورى سلێمانى دەست...

ژمارەیەک کەس لەسەر هەوڵى بەزاندنى سنوورى سلێمانى دەستگیرکران