هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دیناری چووەسەر

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان کەمێک بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان کەمێک بەرزبووەوە و هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.

ئەمڕۆ شەممە 20.12.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4338 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 905 هەزاری دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ و پێرێ لە دەورووبەری 903 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 905 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 863 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 740 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخی نەوت و زێڕ روو لە نزمبوونەوەن

نرخی نەوت و زێڕ روو لە نزمبوونەوەن

زێڕ هاڕەی کرد و هەر مسقاڵێک 30 هەزار دیناری لێبووەوە

زێڕ هاڕەی کرد و هەر مسقاڵێک 30 هەزار دیناری لێبووەوە