گوڕەکەی 5.7 پلەی رێختەر بووە

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پاکستان دەهەژێنێت و چەقەکەی لە ئەفغانستانە

964+

ژێوار خدر

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.7 پلە بەپێی پێوەری رێختەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسلامابادی پایتەختی پاکستان و چەند شارێکی دیکەی وەک راوەڵپیندی، چیترال و دیری هەژاند، کە چەقەکەی ناو زنجیرە چیاکانی “هیندۆکۆش” بووە لە خاکی ئەفغانستان و بەهۆی توندییەکەیەوە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای هاوڵاتییان دروستکردووە، بەڵام بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی پاکستان (PMD) لە راگەیەندراوێکدا زانیارییەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بومەلەرزەکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ 19.12.2025 روویداوە و سەنتەری لەرەلەرەکە لە قووڵایی 12 کیلۆمەتری بووە، جگە لە پایتەخت، زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستانی گرتووەتەوە و دانیشتووانی ئەو شارانە هەستیان بە لەرینەوەیەکی بەهێز کردووە.

لای خۆشییەوە میدیای “Aaj News” لە زاری سەرچاوە فریاگوزارییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بومەلەرزەکە ترسێکی زۆری لای خەڵک دروستکردووە و لە زۆر شوێن هاوڵاتییان هاتوونەتە سەر شەقامەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی یان رووخانی باڵەخانە و زیانی دارایی گەورە تۆمار نەکراوە و تیمەکان لە ناوچە جیاجیاکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند