دیمەنێک لە رووداوەکە - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لەنێوان جەلەولا و خانەقین
لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا (نوێکردنەوەی بەردەوام)
964+
ژوور هەواڵ
لە رووداوێکی هاتوچۆی سەختدا، لە رێگەی نێوان خانەقین و جەلەولا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە چوار کەس لە بریندارەکان منداڵن.
رووداوەکە ئەمشەو 18.12.2025، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە.
دکتۆر شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی وت، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و، شەش کەس بریندارن، چواریان نێردراون بۆ نەخۆشخانەی بەعقوبە، لەو شەش بریندارەش چواریان منداڵن.
نوێکردنەوە 10:40 PM
لە رووداوە سەختەکەی رێگەی نێوان خانەقین و جەلەولا، ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ سێ کەس بەرز بوویەوە، کە ژن و منداڵ و پیاوێکن.
د. شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بۆ پەیامنێری 964 وتی، لە رووداوەکە دووانیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدابوو، لەو شەش کەسەی تریش کە بە برینداری گەیەندرابوونە نەخۆشخانە یەکێکی تریشیان گیانی لەدەستدا، کە ژن و منداڵ و پیاوێکن.
وردەکاری 11:00 PM، دکتۆر شوان شاکر بۆ 964ی ناردووە؛
لەسەر رێگای خانەقین جەلەولا، لە نزیک دەروازەی قەزای خانەقین رووداوەکە روویداوە، دوو ئۆتۆمبێل بوون، یەکێکیان لەجۆری فۆرد بووە دوو پیاوی تێدابووە، ئەوەی تریان مستەربۆشی گلاند بووە حەوت کەسی تێدابووە ئەو خێزانە بە کرێ ئۆتۆمبێلەکەیان گرتبوو.
سێ کەس لە ئۆتۆمبێلە گلاندەکە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کراوە کە دۆخی تەندروستی یەکێکیان کە منداڵێکە ناجێگیرە.
سێ برینداری دیکەشیان شکاوییان ھەیە لە نەخۆشخانەی خانەقین ماونەتەوە، لە روواوەکە شەش کەس بریندارە، سێ کەسیان منداڵە لەگەڵ ژنێک و دوو پیاو.