لە گوندێکی شارباژێر کورە خەڵوزێک تێکدرا – وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
پۆلیسی بەدوای سەرپێچیکارەوەیە
لە گوندێکی شارباژێر کورە خەڵوزێک تێکدرا
964+
شۆڕش قادری
لە گوندێکی سنووری شارباژێر سەربە پارێزگای سلێمانی کورە خەڵوزێک تێکدرا و پۆلیسیش بەدوای دۆزینەوە و دەستگیرکردنی کەسی سەرپێچیکارەوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی کورە خەڵوزەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ لە سنوری گوندی هەباسەگوڵە کورەیەکی خەڵوزیان تێکداوە و هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر پێنج فەردە خەڵوز لەو شوێنە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەوکاتەدا کە مەفرەزەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر چوونەتە شوێنەکە، کەس لەوێ نەبووە، بۆیە سەرپێچیکار دیار نییە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی بەردەوامە.