لێخۆشبوونى بۆ دەرچووە

وەزارەتی ناوخۆ سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێلی لابرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لەو سزایەی دەکەوێتە سەر شانی هاوڵاتیان بەهۆی دواکەوتنی تۆمارکردن یان گواستنەوەی خاوەندارێتی (تەحویلکردن)ی ئۆتۆمبێل لە وادەی یاساییدا.

بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ کراوە، ئەو هاوڵاتیانەی بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان خاوەندارێتی بگوازنەوە، لە سزاکەیان خۆش دەبن.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنییان لەسەرە، رەزامەندی هەیە تاوەکو بەرواری 31/12/2025 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بکەن و داواکاریی لێخۆشبوون لە سزاکە پێشکەش بکەن.

وەزارەتی ناوخۆ سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێلی لابرد