بە لافاو زیانیان پێگەیشتبوو

هەڵمەتی پاککردنەوە و کردنەوەی رێگاکانی چەمچەماڵ – سەنگاو بەردەوامە

964+

شۆڕش قادری

هەڵمەتی پاککردنەوە و کردنەوەی رێگاکانی سنووری چەمچەماڵ – سەنگاو بەردەوامە کە بە لافاوەکەی هەفتەی رابردوو زیانیان پێگەیشتبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نوووسیویەتی، کارکردنی بۆ فریاگوزاری خێرا و پاککردنەوە و کردنەوەی رێگاکان لە سنووری چەمچەماڵ و بەتایبەتیش رێگای چەمچەماڵ – سەنگاو بەردەوامە.

هەر ئەوەش نییە، تیمەکانیان سەرقاڵی کارکردنن لە گوندەکانی گۆشت قوت، خانالی، شیوەسور، کردنەوەی رێگای گوندی لەشکری و رێگای گوندی عەلی مەنسور کە بەهاوکاری کۆمپانیای گەردین ئەنجام دەدرێن.

بەشێکی رێگای سەنگاو بۆ چەمچەماڵ داڕماوە و بەکاری مەهێن...

بەشێکی رێگای سەنگاو بۆ چەمچەماڵ داڕماوە و بەکاری مەهێنن

رێگای گوندەکانی سنوری چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە

رێگای گوندەکانی سنوری چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە