بەپێی مەرسومێکی کۆماری
وادەی یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی مه‌رسومێكی كۆماریی كه واژۆی عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراقی له‌سه‌ره، بانگهێشتی ئه‌ندامه سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کراوە بۆ ئاماده‌بون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژى 29.12.2025.
مه‌رسومه‌كه، ئه‌مڕۆوه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وڵات بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاندبوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی 15 رۆژدا به‌پێی ماده‌ی 54ی ده‌ستور له دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماریش له‌ماوه‌ی 30 رۆژ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی به‌پێی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور هه‌ڵده‌بژێردرێت، له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریشه‌وه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌پێی (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راده‌سپێردرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ئەم هەفتەیە، دادگای باڵای فیدڕاڵی (باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق) ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد كه هەڵبژاردنەکە لە 11.11.2025 به‌ڕێوه‌چوو.