لە ئەسیناوە گەیشتە بەغدا

دوای 35 ساڵ عێراق پێشوازی لە یەکەم گەشتی ئەوروپی کرد

 964+

فەرهاد حەسەن

بۆ یەکەمجار دوای 35 ساڵ بەغدا پێشوازی لە یەکەم گەشتی ئەوروپی دەکات و وەزارەتی گواستنەوەش ئەمە بە دەستکەوتێکی گەورە دەزانێت و دەڵێت ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ نەخشەی فڕۆکەوانی ئەوروپا.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، دوای 35 ساڵ وەستانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا یەکەم گەشتی ئەوروپیی وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەشتەکە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئیجە لەسەر رێگای بەغدا – ئەسینا – بەغدا بەڕێوەدەبرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا یەکەم گەشتی ئەوروپیی وەرگرت، ئەمەش ساتێکی گرنگە، مژدەی قۆناغێکی نوێی بوژانەوە و کراوەیی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی عێراقە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم گەشتە لوتکەی هەوڵە بەردەوامەکان بووە، بۆ ئەوەی مەرجەکانی کارکردن و تەکنیکی و ئەمنی و ژێرخانی فڕۆکەخانەکانی عێراق بەرزبکرێتەوە و لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، کە لە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا پەسەندکراون.

گەشتەکە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئیجەن کە کۆمپانیای نیشتمانی یۆنانیە بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش یەکەمجارە لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە هێڵی ئاسمانی ئەوروپی لە بەغدا بنیشێتەوە، ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ نەخشەی فڕۆکەوانی ئەوروپا.

وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی بازدانێکی چۆنایەتی دەکات لە ئازادکردنی گواستنەوەی ئاسمانی عێراق، کە رەنگدانەوەی گەشەسەندنی متمانەیە بە تواناکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و کارایی ژێرخانی عێراق.

ئەوشە دووپاتکردووەتەوە، کە فڕۆکەخانەکانی عێراق بوونەتە ژینگەیەکی سەلامەتی کارکردن، توانای یەکخستنی لە چوارچێوەی سیستەمی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتیدا هەیە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هێڵی ئاسمانی ئیجە شانازی بە تۆڕێکی فراوانەوە دەکات کە 162 شوێنی مەبەستی جیهانی دەگرێتەوە.

گەشتەکانی

گەشتەکانی "ماهان ئێر" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران