پارێزگاری هەولێر لەگەڵ كونسڵی نوێی ئیمارات لە هەولێر
هاوبەشیی بەردەوام
كونسوڵی نوێی ئیمارات لە هەولێر دەستبەكار بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئیمارات كونسوڵێكی نوێی بۆ هەولێر نارد و ئەمڕۆ لە دیداری پارێزگاری هەولێریشدا، خواستى برهودانى زیاتری به ههموو بوارهكانى هاریكاری و هاوبهشی دووپاتكرایەوە.
كونسڵی نوێی گشتیی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە هەولێر ناوی ئهحمهد حهسهن ئهلشحییە و ئەمڕۆ دووشەممە 15.12.2025 دیداری لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو هەبوو.
راگەیاندنی پارێزگا هەندێك وردەكاری لە بارەی دیدارەكە بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە.
پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێ كرد و هەموو پشتگیرییەكی پارێزگای هەولێر و لایەنە پێوەندیدارەكانی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی پیشاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە گەلی کوردستان هەمیشە روانگەیەکی ئیجابی و دۆستانەیان بەرانبەر بە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی هەیە و ستایشى ئاستى پهیوهندییهكانى ههرێمى كوردستان و ئیماراتی كرد و خواستى برهودانى زیاتری به ههموو بوارهكانى هاریكاریى هاوبهشی لەگەڵ وڵاتەکەیان دووپات كردهوه، ئەمە لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.
پارێزگارى هەولێر رۆڵی کونسڵخانە و کونسڵی پێشوو و حكومهتی ئیمارات و مانگى سوورى ئیماراتى له هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ ههرێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، ” کونسڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کونسڵخانهی گشتیی ئیمارات و پارێزگاى هەولێر کردەوه و ستایشی پێشکەوتن و بوژانەوەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و راگەیاند وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەکنەلۆجیای زانیاری و کشتوکاڵ و گەشتیاری و بوارەکانی تر لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات”.