هی مانگی پێشووە

سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 11 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 11 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەست کراوە بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و سبەینێ سێشەممە 16.12.2025  دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لەم مانگەدا، زیاتر لە 97٪ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە و هاوڵاتیان دەکات، ماڵپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بکەنە تاکە سەرچاوەی پشتڕاستکراوی وەرگرتنی زانیارییەکان و لە وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لە پەیجە فەیک و ساختەکان دووربکەونەوە، چونکە مەبەستیان بەلاڕێبردنی رای گشتی و شێواندنی راستییەکان و دروستکردنی پشێوی و بێ متمانەییە.

هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 وەرد...

هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 وەردەگرن

"بڕیارە سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بدرێتە پێشمەرگە"