كاسبكارێكی جیاواز لە هەریر

سێ كیلۆ بە هەزار دینارە و ئەگەر پارەشت نییە بەلاش بیبە

964+

ئاكام غەفور

سەوزەفرۆشێک لە قەزای هەریر دنیای لەخۆی كۆكردووەتەوە و بە هاواركردنێكی سەیر و هەرزانفرۆشی، مشتەری زۆری پەیدا كردووە، دەست و دڵیشی زۆر باشە و دەڵێ هەركەسێک پارەی نییە، با بەلاش بیبات و گەردەنی ئازابێت.

وشیار سورچی كاسبكارێكی خەڵكی ئاكرێیە، بەڵام لە هەریر سەوزە و میوە دەفرۆشێ و دەڵێت، لە ئاكرێ شارەوانی نایەڵن بە ئیسراحەت ئیش بكەن.

ئەو بە شێوازێكی سەیر و گۆرانیئامێز بانگی كڕیاران دەكات  و بەوەش ناسراوە هەرزانفرۆشە و یارمەتی هەژاران دەدات.

ئەو دەڵێت، خوا چەند رزقی دابێت بەزیادبێت .

وشیاری سورچی دەڵێت مەلائیكەتی خوای گەورە لە دەوروبەرین كاتێك سەوزە و میوە بە خۆڕایی دەداتە هەژاران و پارەیان لێ وەرناگرێ.

“هەر کەسێک هەژار بێت دەتوانێت لێرە بێ بەرامبەر سەوزە و میوە ببات، بۆ خاوەنی پرسەش بێ بەرامبەرە، بەهۆی ئەوەی نرخەی سەوزە و میوە لای من هەرزانە، خودای گەورە بەرەکەتی خستوەتە رزقەکەم، رۆژی 10 بۆ 15 هەزارم دەست بکەوێت، شوکری خودا دەکەم و بەسمە”، وشیار سورچی وادەڵێت.

ئەو فرۆشیارە بەناوبانگ بووە و لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكانیش ئەكتیڤە، خۆیشی دەڵێت “بە هەرزانی بەناوبانگ بووم”.

دەشڵێت، ئەگەر مانگانە دەفتەرێک دۆلاریشی دەست بکەوێت، ئامادە نییە واز لەو کارە بێنێت، هەر بەم شێوەیەش شتەکانی بە هەرزان دەفرۆشێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کاسبکارانیش چاوەڕێی موچەن؛

کاسبکارانیش چاوەڕێی موچەن؛ "معاشەکە بدرێ بازاڕی ئێمەش دەکرێتەوە"