هەریر

بە رووداوی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە دەروازەی قەزای هەریر پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت تووشی بە یەکدادان بوون و یەکتریان داغان کرد و حەوت کەسیش بریندار بوون.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە 964ـی وت، لە رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 13.12.2025، حەوت کەس بریندارن کە ژن و منداڵ و پیاو لە ناو بریندارەکان هەیە و هەر خەڵکی سنووری هەریرن.

وتیشی، رووداوەکە سەخت بووە، سێ کەس لە دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیان بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بر...

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون