پۆستەری كۆنسێرتەكە
ئەمڕۆ لە هەولێر
کونسوڵگەری گشتیی ئیتالیا لە هەرێم کۆنسێرتی موزیکی کلاسیکی سازدەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ ئێوارە کونسوڵگەری گشتیی ئیتالیا لە هەرێم، كۆنسێرتێكی موزیكی كلاسیكی ئیتالی لە هەولێر رێكدەخات.
كونسڵخانەكە پۆستەری كۆنسێرتەكەی بڵاویكردەوە، كە كاتژمێر شەشی ئێوارە لە هۆڵی پێشەوا لە ناو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەستپێدەكات، هاتنیش بۆ هەمووانە.
بەپێی زانیارییەكانی ناو پۆستەرەكە، چەندین پارچە موزیكی كلاسیكی ئیتالی پێشكەش دەكرێت و 50 خولەك دەخایەنێت، هەروەها خواردن و خواردنەوەش پێشكەش دەكرێت.