دامێنی چیای کەلـلەگای گرتەوە
ههڵمهتى ژینگهیی زاگرۆسانە گەیشتە قەڵادزێ بەڕوو و قەزوان چێندران
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ ههڵمهتى ژینگهیی زاگرۆسانە لە قەڵادزێ بەڕێوەچوو، ژینەدۆستان جگە لە بەڕوو چەند کیلۆیەک قەزوانیشیان چاند و هەڵمەتەکەش دامێنی چیای کەلـلەگای گرتەوە.
هەڵمەتەکە بۆ ساڵى حەوتەمە بەڕێوەدەچێت و ئەوەی ئەمساڵی قەڵادزێ لەژێر دروشمى “هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە: ژیانەوەی سروشتی نیشتیمانە” بە دەستپێشخەری تۆڕی شاخەوانی کوردستان و بە بەشداری گروپەکانی شاخەوانی قەندیل و کوڕیس، ماڵی کلتوری و رۆشنبیری قەڵادزێ، رێکخراوی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و ژمارەیەک لە ژینگە دۆستان، بەڕێوەچوو.
عەلی دینکە، سەرپەرشتیاری ماڵی کلتوری و رۆشنبیری قەڵادزێ بە 964ـى وت، شوێنی هەڵمەتی چاندنەکە باکووری رۆژهەڵاتی قەڵادزێی گرتەوە بەتیبەتیش دامێنی چیای کەلـلەگای.
وتیشی “لە هەڵمەتەکەدا نۆ کیلۆ بەڕوو و سێ کیلۆ قەزوان چێندران”.
ئاماژەی بەوەشکرد لە کاتژمێر 9:00ـى سەرلەبەیانی تاوەکو 3:00ـى لە هەڵمەتەکەیان بەردەوام بوونە.