توریان تێدا چێندرابوو

لە تەیناڵ لافاو 10 خانووی پلاستیکی راماڵیوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە شارەدێی تەیناڵی نزیک سلێمانی، لافاوی چەند رۆژی رابردوو زیانی بە زۆرێک لە خانووە پلاستیکییەکان گەیاندووە و تەنیا لەلای جوتیارێکی سنوورەکە 10 خانوو زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

ئەو جوتیارە ناوی سەرکەوت حەسەنە، بەرهەمی توری لەناو خانووە پلاستیکییەکان چاندووە.

ئەو بە 964ی وت، ئەو لافاوی سنووری ئەوانی گرتووەتەوە لە کانی شەیتان روویداوە و بەهۆی هاتنی لێشاوی ئاو، 10 خانووی پلاستیکی ئەو زیانی زۆریان پێگەیشتووە و سەرجەم پلاستیکەکانی راماڵیوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مەزەندە وایە زیانەکانی لافاو لە تەقتەق ملیارێک دینار ب...

مەزەندە وایە زیانەکانی لافاو لە تەقتەق ملیارێک دینار بێت