جوتیاران زەرەرمەندی سەرەکین

مەزەندە وایە زیانەکانی لافاو لە تەقتەق ملیارێک دینار بێت

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

قایمقامی تەقتەق زیانی لافاوی سنورەکەی راگەیاند، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوکەوە درووست بووە، وتیشی، ئەمانە ئاماری سەرەتاین و بەهۆی ئەوەی هێشتا هەندێک شوێن قوڕ و لیتەیە نەمانتوانیووە بچینە لای سەرجەم جوتیارەکان.

ئاسۆ مستەفا قایمقامی قەزای تەقتەق بە وەکالەت بە 964ـی وت، لە سنورەکەمان چوار شوێنی گەورەی گەشتیاری زیانمەند بوون لەگەڵ نزیکەی 100 جوتیار لە هەشت گوندی سنورەکەمان دا کە بەشێکی زۆری زیانەکان لەناوچوونی ماسی هەبووە.

وتیشی، شەقامێکی سەرەکی قەزاکەمان بەهۆی ئەم بارانەوە زیانی بەرکەوتووە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە بە بڕی ‌900 ملیۆن دینار.

کۆی گشتی زیانەکانی سنورەکە بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییانە تا ئێستا تەنیا لە سنوری تەقتەق نزیکەی یە ملیار دینارە، وە زیان بە پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی و باخی جوتیاران و پڕۆژە گەشتیاریەکان گەیشتووە، وەک ئاسۆ مستەفا قایمقامی قەزای تەقتەق وتی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بازاڕی ماسیی نەخۆش و مردوو زیادی کردووە

بازاڕی ماسیی نەخۆش و مردوو زیادی کردووە