100 هەزار بەرمیل زیاد دەكەین

کۆمپانیای DNO کاری هەڵکەندنی هەشت بیرە نەوتەکە دەستپێدەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

دوای دوو ساڵ و شەش مانگ لە وەستان، کۆمپانیای DNOی نەرویجی دەڵێ، هەفتەی داهاتوو کارەکانی هەڵکەندنی بیرە نەوتە نوێیەکان لە کێڵگەی تاوکێ دەستپێدەکاتەوە،

بە قسەی کۆمپانیای DNO، بڕیارە تا ساڵی 2026 هەشت بیری نوێ هەڵبکۆڵدرێت و بەرهەمهێنان 25% زیاد بکرێت.

دی ئێن ئۆی نەرویجی، سەرپەرشتی کێڵگەکانی تاوکێ و پیشابورە، کۆمپانیاکە لە بڵاوکراوەیەکی فەڕمی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.12.2025 ئاماژەی بەوەکردووە هەشت بیرە نوێیەکە کە بەرهەمهێنان بە رێژەی 25% زیاد دەکات، دەگاتە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە قۆژێکدا.

سەرەڕای وەستانی کارە نوێیەکان و داخستنی بۆریی هەناردەکردن لە ساڵی 2023 و کەمبوونەوەی داهات، کۆمپانیاکە رۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوتی بەرههێناوە.

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین