تەنیا پەناگەیەکی ئارامن بۆ ئەم نەتەوە بێ دەوڵەتە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەنیا دۆستەکەی کوردە؛ شاخ

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شاخە کە بەتەنیا دۆستی کورد ناسراوە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، تەنیا پەناگەیەکی ئارامە بۆ ئەم نەتەوە بێ دەوڵەتە.

11ـی کانوونی یەكەم لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی شاخ دیاریکراوە کە شاخەکان کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە.

بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 13٪ـی دانیشتووانی هەموو جیهان لە شاخەکاندا و ملیارها کەسی دیکەش لە خوارەوەی شاخەکانەوە دەژین، هاوکات شوێنی حەوانەوەن بۆ نزیكەی نیوەی هەمەجۆری زیندەوەران، شاخەکان 60% بۆ 80%ـی ئاوی شیرینی جیهان دابین دەکەن و لە 40%ـی دارستانەكانی جیهان لەخۆدەگرن.

شاخ لای کورد گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە جگە لە مێژوو نەریت و کەلتووری کوردیشی پاراستووە و تەنیا پەناگایەکی ئارامن بۆ ئەم نەتەوە بێ دەوڵەتە.

لە گەشتێکى سەرکێشىدا؛ شاخەوانانی کورد لووتکەی ئارارات...

لە گەشتێکى سەرکێشىدا؛ شاخەوانانی کورد لووتکەی ئاراراتیان بەزاند