نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
62 دۆلار دەکات
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
وریا فەتاح
سێ رۆژى رێکە، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە 62 دۆلار سەرنەکەوتووە و هەر روولە دابەزینیشە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 12 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بە رێژەی 0.09% بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 58 دۆلار و39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.07٪ بەرزبووەتەوە.
وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.