هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

کەسوکاری ئەو منداڵەی لە چەمی گازینۆی کەلاردا خنکا دیار نین

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کەسوکاری ئەو منداڵەی لە چەمی گازینۆی کەلاردا خنکا دیار نین و گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکەش بەردەوامە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10.12.2025 منداڵێکى تەمەن 12 ساڵ کەوتە ناو چەمى گازینۆ لە شارى کەلار و خنکا.

ئیبراهیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی کەلار بە 964ـی وت، “تا ئێستا نازانرێت منداڵی کێیە و کەسوکاری پەیدا نەبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانیان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بەدوایدا دەگەڕێن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە کەلار منداڵێک خنکا

لە کەلار منداڵێک خنکا