کەوتووەتە ناو مەنهۆڵێکەوە
گەڕان بەدوای تەرمی ئەو منداڵەی لە کەلار خنکا بەردەوامە
964+
میلاد جەلال – کەلار
ئەو منداڵەی لە کەلار خنکا، کەوتووەتە ناو مەنهۆڵێکەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10.12.2025 منداڵێکى تەمەن 12 ساڵ کەوتە ناو چەمى گازینۆ لە شارى کەلار و خنکا.
بەپێی زانیارییەکانی 964 منداڵەکە بە پاسکیل لەسەر لێواری چەمەکە یاریکردووە، خزاوە و کەوتووەتە ناو چەمەکە و دواتر بەهۆی خوڕی ئاوەکەوە کەوتووەتە ناو مەنهۆڵێکەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە بەشۆفڵ و کەرەستەی جۆراوجۆر بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری