بەفربارین رێگای نێوان 40 گوندی لە پارێزگای سنە داخست – وێنە؛ ئیرنا
زیاتر لە 120 ئۆتۆمبێلیش رزگار کران
بەفربارین رێگای نێوان 40 گوندی لە پارێزگای سنە داخست
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی بەفربارینەوە رێگای 40 گوند لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان داخراون و زیاتر لە 120 ئۆتۆمبێلێش رزگارکران کە لەناو بەفر گیریان خواردبوو.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەقسەی رامین مەحمودی جێگری بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای سنە، بەهۆی بەفربارین و کڕێوەوە، رێگای 40 گوند داخراون و لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوە و کردنەوەی رێگاکانن.
زۆرترین رێژەی بەفربارین لە رێگاکانی نێوان سەقز – دیواندەرە، سەقز – بانە، بانە – مەریوان و بەرزاییەکانی ژاڵانە باریوە، ئەمەش قسەی رامین مەحمودییە کە بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە.
هەر لە شەو و رۆژی رابردوودا 122 ئۆتۆمبێڵ لەناو بەفر رزگار کراون کە لە رێگای نێوان سەقز – دیواندەرە گیریان خواردبوو.