تێكشكاندنی داعش

ئەمڕۆ لە عێراق پشووی فەرمییە و لە كوردستان دەوام هەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سنووری دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی پشووی فەرمییە بەبۆنەی یادی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی توندڕەوی داعش، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پشوو نییە و دەوامی ئاسایی دەكرێت.

بەبۆنەی هەشت ساڵەی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعش و گرتنەوەی شاری موسڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە 10.12.2025 پشووی فەرمییە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان نەكرایە پشوو.

لە 10.12.2017 هێزەكانی سوپای عێراق بە هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و پاڵپشتیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی توند، توانیان شاری موسڵ كۆنتڕۆڵ بكەن و نزیكەی هێزەكانی داعشیان لە هەموو ناوچەكانی عێراق تێكشكاند، بەم بۆنەیەوە ئەم رۆژە كراوە بە “رۆژی سەركەوتن” و پشووی فەرمییە.

هاوكات ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بەهۆی لافاو و بارینی بارانی زۆرەوە، لە چەند ناوچەیەك پشووە و بە تایبەتی لە ئاستی پەروەردە و خوێندندا كراوە بە پشوو، لەوانەش لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، شارباژێڕ و شارەزوور، پێنجوێن و دەربەندیخان.

"دوو تیرۆریستی داعش لە سلێمانی دەستگیر کراون"