فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
هەموو سێشەممەیەک
هێڵی کۆندۆر گەشتی دۆسڵدۆرف و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
هێڵی ئاسمانی کۆندۆر، گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و هەموو رۆژانێکی سێشەممە گەشتیار دەهێنێت بۆ سلێمانی و گەشتیار دەباتەوە بۆ دۆسڵدۆرف لە ئەڵمانیا.
هێڵی ئاسمانی کۆندۆر، هـێڵێکی ئەڵمانییە لەمەودوا گەشتی راستەوخۆ بەردەست دەبێت، ئەوەش پاش کرانەوەی ئاسمانی تورکیا بە رووی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپا بۆ سلێمانی.
بە گوێرەی ئەوە راگەیەندراوەی فڕۆکەخانەکە بۆ 964یان ناردووە، هێڵی ئاسمانی کۆندۆر، رۆژی 16.12.2025 گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێ دەکات.
فڕۆکەخانەکە دەڵێ، ئەوەش بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن “هێڵی ئاسمانی کۆندۆر”ەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان رادەگەیەنن.
هێڵەکە، گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان “دۆسڵدۆرف -سلێمانی – دۆسڵدۆرف” ئەنجام دەدەن هەموو رۆژانێکی سێشەممە، بە گوێرەی ئەو سۆراغەی 964 کردوویەتی، تکتی چوون لە 345 دۆلارەوە دەستپێدەکات و نوسینگە گەشتیارییەکان دەست بە فرۆشتنی تکت دەکەن.
فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاوەدانتر دەبێتەوە گۆڕێکی دەگمەنیش دۆزرایەوە
بەشی پەیوەندیەگشتیەکان و ڕاگەیاندن
٢٠٢٥/١٢/٩