لە لەیلان مێردمنداڵێک لافاو بردی و خنکا – وێنە؛ گرافیکی 964
"تەرمەکەی دۆزراوەتەوە"
لە لەیلان مێردمنداڵێک لافاو بردی و خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە ناحیەی لەیلانی سەربە پارێزگای کەرکوک مێردمنداڵێک لافاو بردی و خنکا.
پەیامنێری 964 پشتڕاستیکردووەتەوە کە، لە گوندی فەرقانی سەر بە ناحیەی لەیلان، کچێک لافاو بردوویەتی و خنکاوە.
ئیدریس یوسف مامی منداڵەکە بە 964ـی وت، “ئەو برازایەم تەمەنی هەشت ساڵە و ماڵیان لە نزیک چەمەکەیە، دوای ئەوەی بارانەکە لاواز بووە لەگەڵ هاوڕێکانی لەماڵ هاتوونەتەوە دەرەوە و دواتر دیار نەماوە”.
باسی لەوەشکرد، دوای گەڕان بەدوایدا لە دوری پێنج کیلۆمەتر لە گوندی فەرقان و بەدیاریکراوی لە نزیک پردی کۆردەرەـی نزیک گوندی تەپەلو تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو، لە قەزای چەمچەماڵیش دوو کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری