دوو گیانلەدەستدان و چوار بریندار

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی قەزای چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ بەناوی ئیداراتی قەزای چەمچەماڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت، دەشڵێت،
سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکات.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیان گەیشت.