هەولێر

ئەو پزیشکە قەتڵوعامى ماڵە خەزورانى کرد سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرچوو

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

ئەو پزیشکەى لە مانگى 3ـى ئەمساڵ، هاوژین و خەسو و خەزور و خوشکێکى هاوسەرى کوشتن، بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دەرچوو.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى هەولێر بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ، دادگا بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ ئەو پزیشکە دەرکرد کە لە گەڕەکى فەرمانبەران هەڵیکوتایە سەر ماڵە خەزورانى و چوار کەسى لێ کوشتن”.

بە وتەى سەرچاوەکەى پۆلیس، لەبەر ئەوەى سزاى لەسێدارەدان لە هەرێمى کوردستان جێبەجێ ناکرێت، پزیشکەکە بە سزاى هەتاهەتایى حوکم دەدرێت.

رۆژى 13.3.2025، پزیشکێکى بەناوبانگى شارى هەولێر لە گەڕەکى فەرمانبەران، ماڵە خەزورانى دایە بەردەستڕێژى گولـلە و لە ئەنجامدا (هاوسەر، خوشکى هاوسەر، خەسو و خەزور)ـى کوشتن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پزیشکێک لە هەولێر ماڵە خەزورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گول...

پزیشکێک لە هەولێر ماڵە خەزورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گوللە