ئاوەڕۆ ؛ 12 تیممان لەناو شار بڵاوکردووەتەوە
“گەڕەکە تازە دروستکراوەکان خاڵی لاوازی دروستبوونی لافاون لە کەرکوک”
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی ئەو بارانەی ماوەی دوو رۆژە لە کەرکوک باریوە، گەڕەکی شۆراو یەکێک خاڵە لاوازانەی شارەکەیە کە ساڵانە ئاوی لێ کۆدەبێتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتوانەکەی دروستدەکات.
پەیامنێری 964 چووەتە کۆڵانێکی ئەم گەڕەکە و لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتی گەڕەکەکە بەڕێوەبەری ئاوەڕی کەرکوکی دوواندووە.
ئەندازیار زاگروس گلی، بەرێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، ماوەیەکە دەرخستەیان بۆ گەڕەکەکە کردووە بەم زووانە بە وەزارەت دەینێرنە بەغدا.
وتیشی ” ئەو شوێنانەی کەرکوک کە مەترسیدارن ئاوی لێ کۆببێتەوە مەترسی دروستبوونی لافاویان لەسەر بێت ئەو گەڕەکانەن کە تازە دروستکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد لەناو کەرکوک و تەواوی قەزاو ناحیەکان تیمیان بڵاوکردووەتەوە بۆ چاودێریکردنی دۆخی باران، کە تەنیا بۆ ناو سەنتەری شارەکە 12 تیمیان بڵاوکردووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن